پێشکەش کردنی هۆنراوەیەک بە مۆزەخانە لەلایەن شاعیری گەنج شەهاب زەنگەنە

 20
پێشکەش کردنی هۆنراوەیەک بە مۆزەخانە لەلایەن شاعیری گەنج شەهاب زەنگەنە

شاعیری لاو ( شەهاب زەنگەنە )پێش ئەوەی ماڵئاوایی لەم ژیانە بکات لە کردنەوەی مۆزەخانەی کەلەپووری کورد لە سلێمانی 

بەشداربوو وە ئەم پارچە هۆنراوەیەی پێشکەش بە مۆزەخانەکە کرد:

 

میللەتێ کەلەپورو کەلتوری نەبێ

مێژووی ڕەسەنی کۆنی خۆی نەبێ

 

ناو و هونەری لای گەلان نەبێ

پیاوی وەک چیا ئازاو بەرز نەبێ

 

لەشەردا گورزی وەکو شێر نەبێ

لە ئاشتی وەکو شنەی با نەبێ

 

هەرچی دنیایە موڵکی ئەوان بێ

قەد نابن بە هیچ هەرچییان هەبێ.

 

شهاب زەنگەنە

25/04/2016