خەنجەری دەبان
خەنجەری دەبان تەنها میللەتی کورد بەکاری دەهێنێت لە کوردستان دروست کراوە مێژووەکەی بۆ ساڵانی ١٨٥٠ دەگەڕێتەوە
جگە لە میللەتی کورد هیچ میللەتێکی تر بەکاری ناهێنێت، مانای دەبان دەگەڕێتەوە بۆ سێ بنەمای سەرەکی
1-ئەو ئاسنەی کە لێی دروست کراوە ئاسنی ساغە
2-دەسکەکەی لە شاخی ئاژەڵی کێوییە و پێستی کێلانەکەی لە پێستی مار دروست کراوە
3-دەبان وەک و ڕەمزی نەتەوەی کورد دادەنرێت زۆرێک لە سەرکردەکانی کورد وەک و هێما دایان ناوە نموونەش لە پوولەکەی حکومەتی کوردستانی جنووبی دا لە ساڵی ١٩٢٠ز شێخی نەمر وەک و هێمایەک لەسەر پولەکە دایناوە.