بیرۆکه‌ی مۆزه‌خانه‌ی که‌له‌پوری کورد چۆن بوو له‌لایه‌ن کێ وه بوو؟
بیرۆکه‌ی مۆزه‌خانه‌ی که‌له‌پوری کورد چۆن بوو له‌لایه‌ن کێ وه بوو؟
عیرفان عوسمان: هه‌موو میلله‌تانی دونیا به کهلهتورو که‌له‌پوری خۆیانه‌وه ده‌ناسرێنه‌وه ،کوردیش خاوه‌نی که‌له‌پورێکی زۆره که له باووباپیرانیه‌وه بۆی ماوه‌ته‌وه، بیرۆکه‌ی مۆزه‌خانه‌که‌ش له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه که نه‌یه‌ڵن ئه‌و پارچه شوێنه‌وارانه‌ی که هه‌مانه له‌ناو بچن، یان کاتێک داعش هاته عێراق نیازی بوو که‌له‌پوری کوردیش بسڕێته‌وه ،ئێمه‌ش ڕیکخراوێکمان به ناوی ڕێکخراوی بوژانه‌وه‌ی که‌له‌پوری کورد دامه‌زراند دواتر مۆزه‌خانه‌ی که‌له‌پوری فهرهحمان دروست کرد، ئه‌و پارچه و بابه‌تانه‌شی له نێو مۆزه‌خانه‌که‌دا هه‌یه نه موڵکی حکومه‌ته نه‌موڵکی مۆزهخانهکهشه موڵکی تایبه‌تی خۆمانه.
ئامانجی دروست کردنی مۆزه‌خانه‌که چییه؟
عیرفان عوسمان:نه‌وه‌ی نوێ و گه‌شتیارانی بیانی ته‌نها بینای به‌رزو مۆدێرن ده‌بینن ،که‌سیان که‌له‌پورو بیناکۆنهکانیان نه‌بینیوه‌و نازانن له کۆندا ژیان چۆن بوه بۆیه ده‌مانه‌وێت.
1-نه‌وه‌ی نوێ زانیاری هه‌بێت له‌سه‌ر بینای کۆن که ئه‌و کات نهئامێری ساردکه‌ره‌وه ونهگهرم که‌ره‌وه‌و نه بابه‌تی مۆبیلیاتی به‌رزو زۆرشتی تر هه‌بوه و ژیانێکی ساده‌و ته‌ندروست ژیاون.
2-دواتر له ڕوی ئابورییه‌وه ده‌توانرێت سودی لێببینرێت و بکرێته مۆزه‌خانه‌یه‌کی گه‌وره.
3-میوانانی بیانی ئاشنا بکه‌ین به که‌لتورو که‌له‌پوری کوردی.
ئه‌و پارچه‌و کاڵا که‌له‌پوریانه چۆن ده‌ستان که‌وتون؟
عیرفان عوسمان:ساڵی 2003 کاتی پرۆسه‌ی ئازادی عێراق خه‌ڵێکی زۆر ده‌یویست ئه‌و شوێنه‌واره کۆنانه به‌رێته ده‌ره‌وه بۆیه له گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند به‌رزانی قاله‌ی خه‌ڵوز به‌به‌رنامه‌یه‌ک هه‌ستاین به کۆکردنه‌وه‌ی ئهوپارچانه له‌سه‌ر گیرفانی خۆمان به‌ڵام به ئاگادارکردنه‌وه‌ی شوێنه‌واری سلێمانی که نزیکه‌ی 800 پارچه‌ی کۆنمان کۆکرده‌وه.
هه‌ست ده‌کرێت سلێمانی له ڕووی مۆزه‌خانه‌ی کهلهپورییهوه په‌راوێزخراوه؟
عیرفان عوسمان:به‌دڵنییاوه سلێمانی په‌راوێزخراوه سه‌یری ئیستانبوڵ و ته‌هران و چه‌نده‌ها شاری وڵاتانی تر بکه سه‌یری ئیتاڵیا بکه 3200 مۆزه‌خانه‌ی تێدایه ده‌با له سلێمانیش 20 مۆزه‌خانه هه‌بێت نه‌ک هه‌رنه‌بێت یان با هاوکاری مۆزه‌خانه‌کانی سلێمانی بکرێت ناکرێت ئێمه هه‌رله‌سه‌ر حسابی خۆمان پارچه‌ی کۆن بکڕین با خه‌م خۆرانی شار با ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانمان شاری سلێمانی هاوکاریمان بکه‌ن با میلله‌تی خۆمان فێربکرێن ڕێزله که‌لتوری خۆیان بگرن.
باشه له ڕاستیدا ئه‌رکی کێ یه زۆرگرنگی بدات به مۆزه‌خانه‌و که‌له‌پوری کوردی؟
عیرفان عوسمان:له‌ڕاستیدا ئه رکی حکومه‌ته نه‌ک که‌س ئه‌رکی خه‌ڵکی شار‌و خه‌مخۆرانی شاره ئێمه تا ئه‌م ساته‌ی که ئه‌م دیداره‌ی تێدا ده‌که‌ین 285 ههزاردۆلارمان بۆئه‌م مۆزه‌خانه‌یه خه‌رج کردووه به بێ ئه‌وه‌ی هیچ لایه‌ن و حکومه‌ت و که‌سێک هاوکاریمان بکات جگه له‌وه‌ی چه‌ند که‌سایه‌تیه‌ک 20 پارچه‌ی کۆنیان پێشکه‌ش کردوین ئێمه‌ش به ناوی خۆیانه‌وه نمایشمان کردوه‌و سوپاسنامهمان پێشکه‌ش کردوون.
هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د چۆن هاوکاری کردوون؟
عیرفان عوسمان: جه‌نابی مام جه‌لال و خاتوو هێرۆ ئیبراهیم گه‌وره‌ترین ده‌ستکه‌وتیان پێشکه‌ش به سلێمانی کردووه ، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که بڕیاری تێکدانی ئه‌م بینا92 ساڵه‌یان هه‌ڵوه‌شانده‌وه و که ئێستا ده‌بینن چۆن بۆته مۆزه‌خانه‌یه‌ک و ڕۆژانه سه‌ردانکه‌ر دێنه بینینی که‌له‌پوره‌که‌ی خۆیان.
ماوه‌ی چه‌ند ده‌بێت ئه‌م مۆزه‌خانه‌یه دروست بووه‌و ژماره‌ی سه‌ردانکه‌ری چه‌نده؟
سه‌رۆکی ڕیکخراوی که‌له‌پوری کورد:ماوه‌ی شه‌ش مانگه ئه‌م مۆزه‌خانه‌یه‌مان کردۆته‌وه له ڕێگه‌ی سیستمێکی کۆمپیوته‌ری که هه‌رکه‌س دێته ئێره تۆماری ده‌کات نزیکه‌ی 4958 که‌س سه‌ردانی مۆزه‌خانه‌که‌ی کردووه به 258 که‌سی بیانیه‌وه هه‌روه‌ها مۆزه‌خانه‌ی لۆڤه‌ریش سه‌ردانی کردوین و زۆر سه‌رسام بووه به مۆزه‌خانه‌که‌مان.
به‌شه‌کانی مۆزه‌خانه‌که
عیرفان عوسمان :مۆزه‌خانه‌که له نۆ ژوور‌و نزیکه‌ی 900 پارچه پێکهاتووه؟
1-ژوری کوردی که ژووری حه‌پسه خانی نه‌قیبه.
2- ژوری جوانکاری ژنان ئه‌و بابه‌تانه‌ی که جوله‌که‌کانی سلێمانی به کاریان هێناوه.
3-ژوری مزگه‌ر ، ئه‌و بابه‌ته مسانهی که به‌کارهاتوون بۆخواردن دروست کردن و یان پیشه‌وه‌ره‌کان که به کاریان هێناوه.
4-ژووری چه‌ک،چه‌کی له جۆری ساچمه‌زه‌ن که له کفری وهه‌ورامان دروست کراوه.
5-ژوری خه‌نجه‌ری ده‌بان،که خه‌نجه‌ری سوپاکه‌ی شێخ مه‌حمود و خه‌نجه‌ری خه‌ڵکی سلێمانی به ژن وپیاوه‌وه له خۆ ده‌گرێت.
6-ژوری دانسازو جوتیاره‌کان که به تێکه‌ڵی ئه‌م ژورهمان داناوه.
7-ژوری ڕستن و چنین ،ده‌ریده‌خات کاتی خۆی چۆن ده‌ست ڕه‌نگینی کراوه.
8-ژوری دراو ، ئه‌م ژوره ئامانجمان لێی ئه‌وه‌یه هه‌م بۆخۆمان وههم بۆبرا عه‌ره‌به‌کانیش ڕون بکه‌ینه‌وه که ئێمه‌ش مافه خۆمانه دراوی خۆمان هه‌بێت ، که ئه‌م ژووره دراوی شێخ مه‌حمودی نه‌مری تێدایه.
9-ژوره نه‌جمه‌دینی مه‌لا .
هه‌روه‌ها له ئێستادا سه‌رقاڵی دروست کردنی ژورێکی ترین به ناوی ژووری ده‌ستنوس ئامانجیشمان له م ژووره کۆکردنه‌وه‌ی ده‌ستنوسه‌کانی خۆمانه که وه‌ک به‌ڵگه بمێنێته‌وه ،که ئێستا قورئانێکی ده‌ست نوسمان لایه مێژوه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ220 ساڵ وه زیاتر له شه‌ش هه‌زار ده‌ستنوسی کوردیمان هه‌یه که له به‌غدا ئه نفال کراون.
له کۆتاییدا داوات چییهوهو ده‌ته‌وێت بڵێیت چی؟
عیرفان عوسمان: له کۆتایدا داوا‌و خۆزگه‌م ئه‌وه‌یه ژماره‌ی مۆزه‌خانه‌کان زیاد بکرێن و سه‌رای سلێمانی بکرێته گه‌وره‌ترین مۆزه‌خانه ،هه‌روه‌ها داواکارم که‌سانی خه‌مخۆری شار‌و به‌رپرسان سه‌ردانمان بکه‌ن تا که‌له‌پوری کوردی هه‌میشه به زیندوێتی بمێنیته‌وه سوپاسی بۆ ئێوه‌ش که له مه‌ڵبه‌ندی سلێمانیه‌وه به سه‌رتان کردوینه‌ته‌وه.
کورته‌یه‌ک له سهرمێژوی مۆزه‌خانه‌ی که‌له‌پوری فه‌ره‌ح
ئه‌م مۆزه‌خانه‌یه گه‌روه‌ترین هوتێلی شاری سلێمانی بوه‌و حاجی تۆفیق مه‌حمود ئاغا وسه‌ید مارف ئاوه‌دانیان کردۆته‌وه.
ساڵی 1932کاری تێدا کراوه ساڵی 1994 ته‌واو بووه.
مه‌ردانی وه‌ستا ئه‌حمه‌د وه‌ستای ته‌لارسازی بووه،عیزه‌ت ئیسماعیل ئیخوانی که‌رکوکی وه‌ستای نه‌خشه‌و شه‌ناشیل و بن‌میچ بووه،ساڵی 2006 کراوه به موڵکی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شوێنه‌واری سلێمانی.
هه‌ربۆیه ساڵی 2012 ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه کاری نۆژه‌ن کردنه‌وه‌ی بۆئه‌نجام داوه،له ساڵی 2013بۆ2015 له‌سه‌ر بودجه‌ی پارێزگای سلێمانی نۆژه‌ن کراوه‌ته‌وه .
له ئێستادا نهۆمی دوه‌می له‌لایه‌ن ریکخراوی بوژانه‌وه‌ی که‌له‌پوری کورد کراوه به مۆزه‌خانه‌یه‌کی که‌له‌پوری سه‌رنج راکێش که ڕۆژانه خه‌ڵکێکی زۆر له هاوڵاتیانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه سه‌ردانی ده‌که‌ن.