ڕێکخراوی بوژانەوەی کەلەپوری کورد
ڕێکخراوێکی ناحکومی NGO یە ، قازانج نەویستە ، خۆبەخشانە کاردەکات بۆ پاراستنی کەلەپور و شوێنەوارەکانی کوردستان ،
لەساڵی ٢٠١٢ز لەسەر دەستی کۆمەڵێ خەمخۆری مێژووی مرۆڤایەتی بڕیاری دامەزراندنیان دا، پاش سێ ساڵ کارکردنی بێوچان لە ٥/١/٢٠١٥ وە بەفەرمی لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان ناسێنراوە لە ڕێکخراوە ناحکومیەکان بە ژمارە ٠ ٢٣٨٦ ک
RKHO بارەگای ڕەسمی لە شاری سلێمانی یە و لە کۆنترین ئوتێلی شاری سلێمانی دایە کە ناوی (ئوتێل فەرەح)ە ، مێژووی ئوتێلەکە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٣٢ز.
ئێستاکە ئوتێل فەرەح کراوە بە مۆزەخانەی کەلەپوری کورد بۆ ئاشناکردنی کەلەپوری کورد بە نەتەوەکەمان و ئەو گەشتیار و بیانیانەی کە سەردانی کوردستان دەکەن،
لە دوای ساڵی ٢٠١٨ز وە ڕێکخراوەکەمان لەم بوارانەدا کار دەکات ،
١- کۆکردنەوە و مشتوماڵکردنی دەستنووس.
٢- دیجیتاڵکردنی پارچە کەلەپووری و شوێنەواریەکان.
٣- کەمکردنەوەی مەترسی لەسەر پارچەکەلەپووریەکان و تەلارە کەلتووریەکان.
٤- عەمبارکردنی پارچەی کەلەپوور و شوێنەوار بەشێوەیەکی زانستی.
٥- ئامادەکاری بۆ فریاکەوتنی پێش و پاش ڕووداوە کارەستیەکانی دەستکردنی مرۆڤ.
٦- نۆژەنکردنەوەی تەلارە کەلەپووریەکان.
٧- زیندووکردنەوەی داب و نەریتی باب و باپیرانمان.