دەستنووسی حاشیە نجاری علی کتاب الفقه
حاشیە نجاری علی کتاب الفقه
ئەم دەستنووسە مێژووەکەی دیار نیە، بەڵام یەکێکە لەو دەستنووسانەی لە حوجرەکاندا سوودی لێ وەرگیراوە و (نجاری) وەک سەرچاوە بەکار هاتووە بۆ خوێندن، جۆری خەتەکەی دەستخەتە و پەیوەست نیە بە بنەماکانی نووسینەوە ، ژمارەی پەڕەکانی (٤٥) پەڕەیە و ژمارەی هەر دێڕێکی ناو پەڕەکان ١٢ دێڕە و بە قەبارەی ٢١،٥ بە ١٥ سم ، دۆخی دەستنووسەکە زۆر باشە، ڕەنگی ڕەش بۆ نووسینەکان بەکار هاتووە ، جگە لە پەراوێزی نجاری ناوی خەڵکی تریش هاتووە.