پرۆژەی پاراستن و مشتوماڵکردنی دەستنووسی مێژوویی دا

 20
پرۆژەی پاراستن و مشتوماڵکردنی دەستنووسی مێژوویی دا
پرۆژەی پاراستن و مشتوماڵکردنی دەستنووسی مێژوویی دا
پرۆژەی پاراستن و مشتوماڵکردنی دەستنووسی مێژوویی دا
پرۆژەی پاراستن و مشتوماڵکردنی دەستنووسی مێژوویی دا

پرۆژەی پاراستن و مشتوماڵکردنی دەستنووسی مێژوویی دا

بەروار 18-03-2019

ڕێکخراوی بوژاندنەوەی کەلەپووری کورد لە پرۆژەی پاراستن و مشتوماڵکردنی دەستنووسی مێژوویی دا

دوابەدوای ڕاهێنان وەرگرتن و شارازایی پەیداکردن لەبواری پاراستن و مشت و ماڵکردنی دەستنووسی مێژووی لە وڵاتی ئەلمانیا لە ساڵی ٢٠١٨ دا و بۆ تەواوکرنی ڕاهێنان لە خولی دووەمی راهێنانەکان دا رێکخراوی بووژاندنەوەی کەلەپووی کورد هەستا بە ناردنی ٣ کادیری خۆبەخشی ڕێکخراو بۆ ڕاهێنان وەرگرتن لە بوای چاکردنەوەی دەستنوو ا و بەرگتێکردنی دەستنووسەکان.

پاش پەیوەندی کردن بە یەکێك لە زانکۆ گرنگەکانی بواری کەلەپووری و کەلتووریی ئەڵمانیا ەوە کرد کە ماوەی ٤٠ ساڵە لەم بوارەدا کاردەکات خۆ بەخشانە هەستان بەڕاهێنان پێدانی ٣ کادیری تایبەتمەندی ڕێکخراو لەبواری زانیاری تەکنەلۆژیای دەستنووسی بێزەنتی و ئیسلامی بەشێوەی تیۆری و پراکتێك هەروەها و بنەماکانی بەرگ تێگرتنی دەستننووسی مێژوویی و کیمیاگەری پێکهاتەی کاغەز و دروست کردنی هەویری کاغەزی سروشتی و تەکنەلۆژیای چاپکردنی سەردەمی کۆن بۆ هەردوو شارستانی ناوبراو کە سوودیان لە کەرەسەی سروشتی وەرگرتووە بۆ دروستکردنی کاغەزی چاپەمەنی و نووسینەوەی مێژوو و بەرگ تێگرتنی دەستنووس پەڕتووك لە سەدەکانی ڕابردوودا. بەشیكی تری ڕاهێنانەکە تەرخان کراوبوو بۆ بنەماکانی چکردنەوەی دەستنووسی مێژووی.

لەم پرۆژەیەدا ١٣٢ دەستنووسی مێژوویی کاری پاکردنەوە و و بەرگ تێگرتنیان بۆ دەکرێت و لەقۆناغی دووەمی پرۆژەکەشدا سکان کردن و هەڵگرتن و ئەمبارکردنیان بە شیوەیەکی زانستیانە بەسەردا جێ بەجێدەکرێت.

جێ ئاماژەیە ئەم پسپۆریە، زۆر دەگمەنە لە ناوچەکەماندا ئەو رکخراو و دامەزراوانەی کە لەم بوارەدا کاردەکەن زۆر کەمن و لەپەنجەکانی دەست تێپەڕ ناکەن، بەداخەوە کە تاکو ئێستا حکومەت نەی توانیەوە وەك پێوسیت ئاوڕ لەم بوارە بداتەوە و بودجەی پیویست تەرخان بکات بۆ پرۆژەی لەم جۆرە بۆ کۆکردنەوە و پاراستن و پارێزگاری کردن لە دەستنووسە مێژوویە بەنرخەکانی کورد کە باس لە مێژووی سەدان ساڵی کورد دەکات لە ناوچەکەدا لەسەرجەم بوارەکانی زانست و هونەر و جوگرافیا و مێژوو و زمانەوانی زانستە ئاینیەکانی فقه و لێکدانەوەی ئایەتە پیرۆزەکانی قورئان لەدیدی زانا و مەولاناو عەلامەکانی کورد کە گۆشکراون بە هزری تەتەوایەتی و پێکەوە ژیان لە دێر زەمانەوە.

ڕێکخراوی بوژاندنەوەی کەلەپووری کورد بەردەوام دەبێت لە ئەنجامدانی ئەم پرۆژانە و بانگهێشتی هەموو ئەو کەسە دڵسۆزانە دەکات کە بێنە پێشەوە بۆ خزمەتکردنی کەلتوو رو کەلەپووری کورد بۆ تۆمارکردن و پاراستنیان لە لەناچوون و بیرچوونەوەیان.