ئەشكەوتی قزقاپان
ئەشكەوتی قزقاپان دەكەوێتە پێش سەیرانگای چه‌می ره‌زان. جوانیی و گرنگی ئه‌شكه‌وته‌كه واتلێده‌كات تاوێك له ئه‌ندازه و شێوازی دروستكردنی په‌یكه‌ری ئه‌و دوو پاشایه‌ی به‌رامبه‌ر یه‌ك راوه‌ستاون، رابمێنیت، چونكه ئه‌و ئه‌شكه‌وته له سێ ژوور پێكدێت و له نێوه‌راستی چیاكه‌دا هه‌ڵكه‌ندراوه.
بایه‌خی ناوچه‌ی شوێنه‌واری قزقاپان بۆ گه‌شتیاران گرنگییه‌كی به‌رچاوی هه‌یه، به‌ڵام هه‌ندێك له‌وانه‌ی سه‌ردانی ده‌كه‌ن به بۆیاخ یان هه‌ندێك ماده‌ی دیكه هه‌وڵی شێواندنی ده‌ده‌ن، به‌مه‌ش ره‌نگه چه‌ند ساڵێكی دیكه به‌ها گه‌وره‌كه‌ی لەنێوبچێت.
جگه له په‌یكه‌ری ئه‌و دوو پاشایه، نیشانه‌ی ئاهورامهزدهی زهردهشتهییهكان ده‌بنرێت كه ئه‌مه‌ش ئه‌وه نیشانده‌دات له‌و سه‌رده‌مه‌دا خه‌ڵكی ئایینی زه‌رده‌شتیان پەیڕەوكردووە، بۆیه ئه‌و سێ گۆڕه‌ی له‌نێو ئه‌شكه‌وته‌كه‌دا هه‌ڵكه‌ندراون، به‌پێی ئایینی زه‌رده‌شتی بووه.