چۆنیەتی دەستپێكردنی چالاكییەكانی نەورۆزی ٢٠١٧
چۆنیەتی دەستپێكردنی چالاكییەكانی نەورۆزی ٢٠١٧
كاتژمێر (2) ی دوانیوەڕۆ بەنمایشی رێرۆشتنێكی بەرنامە بۆ داڕێژراو
لەنزیك شەقامی شەستییەكەی سەروو (عەلوە كۆنەكە)وە دەستپێدەكات.
لەپێش كاروانی رێرۆشتنەكەوە چوار ئاڵای كورد، كە گوزارشت لە چوارپارچەی كوردستان ئەكات
ئەبن بەپێشەنگی كاروانەكە پاشان دەهۆڵاو زوڕنا لەدوای ئەوانیشەوە كەسایەتیەكانی وەك:
1. كاوەی ئاسنگەر.
2. باوەنەورۆز.
3. پیرەمێرد.
4. حوزنی موكریانی.
5. سەلیم سەیدۆك.
لەڕیزبەندی رێرۆشتنەكەدا رۆڵی ئەو كەسایەتیانە ئەبینن. لەدوای ئەوانیشەوە
پۆشاكی (ئێزدی، یارسان، زەردەشت)یەكان نمایش ئەكەن.
گروپی هەڵپەڕكێی نیشتمان ناوبەناو چەند جۆر هەڵپەڕكێی كوردی پێشكەش ئەكەنو یانەی فڕۆكەوانی سلێمانیش بەسەرپەرشتی( نوری ئەحمەد رەشید) لەپانتایی ئاسمانی رێرۆشتنەكەدا چەند نمایشێكی جۆراوجۆر بەپەڕەشووتو پەڕەماتۆڕو فڕۆكەی بچووك ئەنجام ئەدەنو خەڵكەكە نێرگس باران ئەكەن. هەروەها چەند بووكەڵەیەكیش بۆ جوانكردنی یادەكە نمایشی جۆراوجۆر ئەنوێنن.
لە مامەیارە لەلایەن لیژنەی باڵای یادەكەوە تاجە گوڵینە لەسەر مەزاری پیرەمێرد دائەنرێتو پاشان پەردە لە سەر روخساری پەیكەرەكەی پیرەمێرد لائەدرێتو ئاهەنگسازی لەسەر شانۆكە دەست پێدەئەكات هەتا كاتژمێر (30و6)ی ئێوارە بەردەوام دەبێت