وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان رایدەگەیەنێت "لەكاتێكدا چوار كەس خەریكی هەڵكۆڵینی شوێنەوارێك بون دەستگیركران”.
ئاوێنە: رائیدی مافپەروەر عەلی جەمال قەدوری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان هەواڵی دەستگیركردنی چوار كەسی راگەیاند لەكاتێكدا كە خەریكی هەڵكۆڵینی شوێنەوارێك بون.
وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند "ئەمڕۆ (یەكشەممە) هێزەكانی پۆلیسی گەرمیان چوار كەسیان دەستگیركرد بەهۆی ئەوەی كە خەریكی هەڵكۆڵینی شوێنەوارێك بونو بەشوێن كەلوپەلی كۆندا دەگەڕان”.
بەپێی وتەبێژەكەی پۆلیسی گەرمیان "روداوەكە لەشاخی سەرتەك لەناوچەی گەرمیان لەباشوری شاری سلێمانی رویداوە”.
هەروەها جەغتی لەسەر ئەوەش كردەوە كە لەكاتی دەستگیركردنیاندا دەست بەسەر چەند ئامێرێكی پێشكەوتوی دۆزینەوەی شوێنەواردا گیراوە.
وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ئاماژە بەوەش دەكات كە”ئەو شوێنەوارەی ئەو چوار كەسەی هەوڵی هەڵكۆڵینیان دەدا مێژوی دروستكردنی بۆ هەزاران ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە”.
جەغتیشی لەسەر ئەوە كردەوە كە هەر چوار تاوانبارەكە روبەڕوی دادگا كراونەتەوە.
تاگەکان: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان، دەستگیركردن، رائیدی مافپەروەر عەلی جەمال قەدوری، شوێنەوار،
لە سایت ئاوێنە وە رگیراوە