نەخشی هەڵکەندراوی دەربەندی بیلوولە

نەخشی هەڵکەندراوی دەربەندی بیلوولە

نەخشی هەڵکەندراوی دەربەندی بێلوولە:

دەکەوێتە ناوچەی هۆرێن - شێخان باشووری دەربەندیخان لە پارێزگای سلێمانی ، نەخشەکە بریتیە لە وێنەی پادشایەکی سەرکەوتوو دوو دیلی لەژێر پێدان و دەستی پاڕانەوەیان بەرزکردووەتەوە ، لای ڕاستی نەخشەکە نووسینێک هەیە بە خەتی مێخیو زمانی ئەکەدی بریتیە لە چوار خانە ، هەر خانەی چوار ستوونە ، خانەی چوارەم بە بۆشی جێهێڵراوە و شتی تێدا نەنووسراوە ، 

شوێنەوارناسان بە چەند جۆرێک ناوەکەیان خوێندووەتەوە: تار، دوتنی ، تار...نی ، ... ببرینی .... ئیرپیرین، .... ئیپیرینی ، بەپێی شێوەی نووسینەکە نەخشەکە دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی ٢٢ی پێش زاین.