یادکردنەوەی جەژنی نەورۆزی ساڵی ٢٠١٧یان دیاری کرد

 12
یادکردنەوەی جەژنی نەورۆزی ساڵی ٢٠١٧یان دیاری کرد

ڕێکخراوی بوژانەوەی کەلەپوری کورد لەگەڵ لیژنەی باڵای یادكردنەوەی جەژنی (نەورۆز) شوێنی یادکردنەوەی جەژنی نەورۆزی ساڵی ٢٠١٧یان دیاری کرد

كات ژمێر(2)ی دوانیوەرۆیی رۆژی شەممە 2017/1/7 ،لیژنەی باڵا ،كە بریتی بوون لە بە رێزان : 

*- كۆمەڵەی كەلەپوورو فۆلكلۆری كورد

1-محەمەد مەردان

2- رێبوار حمە تۆفیق

3- نەرمین رەزا

*- بەرێوەبەرایەتی كەلەپووری كورد

- برایم ئەحمەد

*- رێكخراوی بوژانەوەی كەلەپووری كورد

-عیرفان عوسمان

*- كۆمەڵەی هونەری میللیی كوردستان

- جەزای ساز

*-رێكخراوی یەسنابۆگەشەی فەلسەفەی زەردەشتی

- كاوە جوتیار

*- مۆزەخانەی كەلەپووری كورد

-بەرزان قادر

*- كۆمەڵەی داكۆكی لەخاكو وسەروەری شاری سلێمانی ودەوروبەری

- ئەكرەمی ساڵحی رەشە

*- لەگەڵ هونەرمەندان :

1- جەمیل سابیر

2- جیهان ساڵح

یەكەم دانیشتنی خۆیان لە دیوەخانی كۆمەڵەی كەلەپوور ساز كرد...

دوای قسەوباسێكی چر چەند خاڵێكیان لاگەڵاڵە بوو..یەكێك لەو خاڵانە :

بریاردرا هەمووساڵێك ژمارەیەكی زۆر پەیكەری بچووك ، لەقەبارەی بوكەڵەیەكدا بۆ نەورۆز پەروەرێك دروست بكرێت و كەسایەتی (باوە نەورۆز)،بەسەر مناڵاندا دابەشی بكات 

هەروەها تكاش لەوبەرێزانە دەكەین ئەوەی نووسینی لەسەر جەژنی نەورۆز هەیە ئەتوانێت بۆ ئەم شوێنانەی خوارەوە نووسراوە. دوای رەزامەندی دەستەی نووسەرانی ساڵنامەی (گڕی نەورۆز)دا بڵاوی ئەكەینەوە:

1- لە ڕێگەی فەیسبووكی محەمەد مەردان.

2- كاك عومەری چایچی ، چایخەنەی شەعب.

3- كۆمەڵەی كەلەپور لە بینایی تۆفیق قەزاز.

لەکۆتایی دانیشتنەکەدا هەموو لەسەر ئەوە ڕێککەوتن کە یادی نەورۆزی ئەمساڵ لە گردی مامە یارە بێ بۆ بەرز ڕاگرتنی ڕۆحی پیرەمێردی نەمر.